ناوهڕۆك
ڤیتامین C
ڤیتامین C بە یەكێك لە ڤیتامینە سەرەكییەكانی جەستە دادەنرێت، ڤیتامین C لەو ڤیتامینانەیە كە لە ئاودا دەتوێتەوە و لاشەت ناتوانێت خۆی بەهەمی بهێنێت، بەڵام چەندین سودی جیاوازی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، هەروەها چەندین سەرچاوە هەیە كە دەتوانیت ڤیتامین C لێوە وەربگریت وەك سەوزە و میوەكان، ڕێژەی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین C بریتییە لە 75 میلیگرام بۆ ئافرەتان و 90 میلیگرام بۆ پیاوان، دەكرێت ڤیتامین C لەڕێگەی تەواوكەرە خۆراكییەكانەوە وەربگیردرێت بەڵام باشتر وایە كە لە ڕێگەی خواردنە سروشتییەكانەوە بەدەستبهێنرێت.
سەرچاوەكانی ڤیتامین C
ڤیتامین C پێیدەوترێت ترشی ئەسكۆربیك (Ascorbic acid)، ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە چالاكییەكانی جەستەدا وەك بەرهەمهێنانی شانەكانی لەش هەروەها بە چارەسەرێكی باش دادەنرێت بۆ هەڵامەت، سەرچاوەكانی ڤیتامین C بریتین لە:
سەوزەواتەكان
كە بریتین لە:
میوەكان
كە بریتین لە:
- كاڵەك
- میوە ترشییەكان
- كیوی
- مانگۆ
- پاپایا
- ئەنەناس
- شلیك
- شاتوو
- توو
- شووتی
زۆری ڤیتامین C لە لەشدا
وەرگرتنی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین C نابێتە هۆی دروستبوونی كێشە، بەڵام گە لە 1000 میلیگرام زیاتر وەربگریت لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی هەرسكردن و سكچوون، دەكرێت هەندێك لەو (ڤیتامین C)ـیانەی كە بەبۆنەی تەواوكەرە خۆراكییەكانەوە وەردەگریت ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە كە لەهەمانكتدا دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان لە لای ئافرەتان، بەڵام هێشتا ئەم زانیارییە پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە، ئەو كەسانەی كە نەخۆشی (iron overload)ـیان هەیە كە نەخۆشییەكی بۆماوەییە و جەستە زیاتر لە پێویست ماددە ئاسنییەكان خەزن دەكات، پێویستە پێش وەرگرتنی تەواوكەرە خۆراكییەكان كە ڤیتامین C تێدایە ڕێنمایی لە پزیشكەوە وەربگرێت چونكە دەكرێت زیان بە شانەكانی جەستەیان بگەیەنێت، هەورەها كۆتا ڕێژەی وەرگرتنی ڕۆژانەی ڤیتامین C بریتییە لە 2000 میلیگرام بۆ پیاوان و ئافرەتان، هەروەها پێویستە ئەو كەسانەی كە جگەرە دەكێش ڕێژەیەكی كەمتر لەو كەسانە وەربگرن كە نایكێشن چونكە جگەرەكێشەكان ڕێژەیەكی زیاتریان هەیە لە فشاری ئۆكسیدی (Oxidative stress).